خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌و - گا -ی هێنایه گۆڕه‌پانی زۆرانبازی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره، كاتێك ـ گـــا ـ كه چووه نێو گۆڕه‌پانه‌كه، زۆرانبازه‌كه به راوه‌شاندنی په‌ڕۆ سووره‌كه‌ی ده‌ستی وروژاندی و پاش ماندوبوونێكی زۆری ـ گــــا ـ كه، زۆرانبازه‌كه به شمشێره‌كانی ده‌ستی ـ گـــــا ـ كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كرد.
له گه‌رمه‌ی ئه‌و زۆرانبازییه‌دا ـ گـــــــا ـ یه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی له شوێنی ته‌ماشاكارانی نێو گۆڕه‌پانه‌كه بینی و به هه‌وڵدان به‌ره‌و رووی رۆیشت، به ئومێدی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات، به سروشتی خۆڕسكی خۆیشی لمووزی خۆی درێژكرد بۆ ماچكردنی خاوه‌نه‌كه‌ی، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتوویه‌تی بۆ بڕێك پاره، تا له به‌رامبه‌ردا ته‌ماشاكاران چێژ له مردنی وه‌رگرن.
جوانترین ناونیشان له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی بوو، كه نووسیویه‌تی ،له‌م جیهانه‌دا هیچ ئاژه‌ڵێك وه‌كو مرۆڤ دڕنده نییه.
وه‌رگێڕانی.م/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.