لە گوندێكی ناحیەی حاجی ئۆمەران سەر بە پارێزگای هەولێر، سوپای پاسداران 11 هاووڵاتییان دەستگیركرد، و زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتیشیان برد، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستگیرکرابوون، ههر ئهمرۆ ئازاد کران.
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران به ماڵپهری كوردستان تیڤی راگهیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 15 پاسداری ئێرانی لە سنووری گوندی ئاڵانە زیاتر لە 420 سەر مەڕ و بزنی دانیشتووانی ناوچەكەیان بردووە، لەكاتی هاتنیان تەقەیان لە شوانەكە كردووە و شوانەكەش رایكردووە، دواتر 11 كەسیشیان دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی باسی لەوەش كرد، حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندییەكانییەوە لە ئێران له ھەوڵی بهردهوامیدا، بۆ ئازادكردنی ئەو 11 شوانە، لهگهڵ پاسەوانی سنوور و پارێزگاری هەولێر ئاگاداریان كردنهوه تاوەكو بەدواداچوون لەبارەی ئەم رووداوە بكەن.
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گوتیشی: كهمێك پێش ئێستا، ئەو 11 کەسەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.