Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:14

ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی فڕێدانی ژنێکی بەساڵاچوو له‌ هەولێر ره‌تده‌کرێته‌وه‌

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی فڕێدانی ژنێكی بەساڵاچوو لە شاری هەولێر لە دوای چەند خولەكێك تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچووان بە پزیشكەوە چوونەتە شوێنەكە و گواستیانەوە نەخۆشخانە، ده‌ڵێت ئەو ژنە بەساڵاچووە بەهیچ شێوەیەك فڕێنەدراوە، بەڵكو ڕێگەی ماڵەوەی لێ وون بووه‌.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ 21ی تەمووزی 2019، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند كەناڵێك دەنگۆی فڕێدانی ژنێكی بەساڵاچوو بڵاوكرایەوە لە گەرەكی نەورۆزی شاری هەولێر ، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەو ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە..

1. دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فڕێدانی ئافرەتێكی بەساڵاچوو بەچەند دەقەیەك تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچوان بە پزیشكەوە لە شوێنەكە ئامادەبوون و گواستیانەوە نەخۆشخانە.

‌2. ئەو ئافرەتە بەساڵاچووە بەهیچ شێوەیەك فڕێنەدراوە بەڵكو ڕێگەی ماڵەوەی لێ وون بووه‌ و كەسوكارەكەی بردیانەوە ماڵەوە.

3. كەس و كاری ئافرەتەكە وێڕای نیگەرانی خۆیان لە راگەیاندن، سوپاسی ستافی خانەی بەساڵاچووانیان لە هەولێر كرد.

لێرەوە داوا لە میدیاكاران دەكەین بەنەبوونی زانیاری پێویست سۆزی هاووڵاتییان بۆخۆیان بەكارنەهێنن و خانەوادەی ئەو ئافرەتە و خێزانی تر تووشی دڵەڕاوكێ نەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.