Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:14

سبەینێ‌ پارەی‌ کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت

لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی گشتی سلێمانیدا هاتووه‌
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەو كارمەندانەی رۆژی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە كە پارەی سەرسندوقەكانیان وەرنەگرتووە داویان لێ دەكات كە بەزووترین كات سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكاریەكانیان.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی فەرمانگەی گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ، ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەین كە كارمەندی سەر سندوق بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی 30 / 9 / 2018 لە سنووری پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا پاداشتییان وەرنەگرتووە، لە رۆژی دووشەممە 7/22 وه سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش ئاشکرا کراوە پێویستە فەرمانبەر كۆپی ناسنامەی باری شارستنانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت و هیچ كەسێك ناتوانێت لەجێگای كەسێكی ترئەم پاداشتە وەربگرێت و بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە ژمارە مۆبایلی:  07703644110 .
 
ناونیشانی فەرمانگە: سلێمانی: گەرەکی ئاشتی - بەرانبەر پارکی ئازادی – خوار پارکی ئۆتۆمبێلەکانی شاری یاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.