وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات، ده‌ڵێت: هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتووه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه دابەشكردنی مووچە بە شێوەی زنجیرەی خۆی دابەش دەكرێت ئەمڕۆش مووچە دابەش كراوە و نەوەستاوە.
ده‌شڵێت: دواكەوتنی مووچەی هەندێك شوێن و وەزارەت پەیوەندی بە دواكەوتنی پارەی بەغداوە هەیە، ئومێدمان هەیە سبەی پارەكەی بەغدا بگات ، چونكە وەزیری دارایی لە عێراق نەبوو، ئومێدمان وایە هاتبێتەوە و واژوو لەسەر ناردنی پارەكە بكات.
وەزیری دارایی جەختیكردەوە لە كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.