شه‌وی رابردوو نووسه‌ر و شاعیری دیاری كورد فه‌رید زامدار، له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هه‌ڵگورد جوندیانی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك كه‌وه‌ك كه‌سێكی نزیكی فه‌رید زامدار هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایدهگهێنێت ، شه‌وی رابردوو دڵە جوان و ناسکەکەی فەرید زامداری نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لەتەمەنی 67 ساڵی لەلێدان کەوت و كۆچی دوایی كرد.
جوندیانی ده‌شڵێت ، فەرید زامدار، جگە لەوەی هاوسەری (بێریوان)ی خوشکمان بوو لەهەمان کاتدا بۆ ماوەی پەنجا ساڵیشە وەک هاوڕێ و ئەندامێکی خۆشەویستی بنەماڵەکەمان بوو.
راشیگه‌یاندووه ، زامدار، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین رەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لەشەستەکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش (هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینیتر).
فه‌رید زامدار، ساڵی 1952 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، یه‌كێك بووه له رۆژنامه‌نووسه ناسراوه‌كانی كوردستان، له ساڵی 2004 بۆ 2006 سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بووه.
ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو، چه‌ندین وتار و كاری رۆژنامه‌وانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.