Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 03:10

پۆلیسی سلێمانى: 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران

تۆمەتباران بەچەقۆ هێرشیان كردبووە سەر چەند كەسێك
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تیمه‌كانى  بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشیان كردبووە سەر چەند كەسێك.

پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، شەوی 18ی7ی2019 لەسنوری بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی تۆمەتبارانی نەناسراو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر چەند كەسێك و بەسەختی برینداریان كردن و هەڵاتن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەفەرمانی  دادوەر بڕیاردرا بەناسینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا بەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبار ( ب ، ە ، خ) و ( م ، أ ، ڕ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.