رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا 4 هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، پیرانشار و قوتوور کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا
رێكخراوی هه‌نگاو رایدهگهێنێت ، ئافره‌تێكى لاو لە کرماشان بە ناوی “نگین سەرمەستی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات، لاوێکی تەمەن 23 ساڵانی خەڵکی قوتوور بە ناوی “شەمسەدین سوڵتانی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت ، هه‌فته‌ى ڕابردووش کچێكی تەمەن 18 ساڵ خەڵکی ئیلام بە ناوی “حەدیس کەریمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها راشیده‌گه‌یه‌نێت لە شاری پیرانشاریش هاووڵاتیەک بە ناوی حوسەین کاکە مەلا خۆی هەڵواسیوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.