به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژه‌ى دروست كردنى شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانى ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه
ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ،دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریه‌كه‌ی سلێمانی.
وتیشی ، له كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كه‌وێته بواری جێبهجێكردنهو.
سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له‌دیزاینی پرۆژه‌كه‌ش، ئازاد ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆژه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ گۆڕانكاریهكیشی تێدا ناكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.