مەسرور بارزانی سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم كوردستان بەهۆی کۆچی دوایی فەرید زامدار، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كورد پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی فه‌رید زامدار ده‌كات
لە پرسەنامەکەی مه‌سرور بارزانى داهاتووه ، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و راگەیەندنکاری ناسراوی کوردستان فەرید زامدار مان بیست.
مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە وسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو کردووە و لە پرسەنامەکە رایدهگهێنێت ،مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەریی بە هەڵوێست بوو. خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
فه‌رید زامدار، ساڵی 1952 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، یه‌كێك بووه له رۆژنامه‌نووسه ناسراوه‌كانی كوردستان، له ساڵی 2004 بۆ 2006 سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بووه.
ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو، چه‌ندین وتار و كاری رۆژنامه‌وانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زامدار، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین رەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لەشەستەکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش (هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینیتر).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.