ئاژانسی نێودهوڵهتی وزهی ئهتۆم ڕایگهیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یۆکیا ئامانۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بهڵام هۆكاری مردنهكهی ئاشكرا نهبووه، تهنیا پێشتر چهند دهنگۆیهكی نهخۆشی ئامانۆ ههبووه كه ماوهی ساڵێكه تووشی بووه.
یۆكیا ئامانۆ دیپلۆماتکارێکی ژاپۆنه و پێشتر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کاری کردووە و بە پێنجەمین سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەژمار دهكرێت کە پاش محەمەد ئەلبەرادعی لە ساڵی 2017ـهوه وەک سەرۆکی ئەو ئاژانسە دیاری کراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوهکی لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ وڵاتانی ئەندام لە ئاژانس، هەواڵی کۆچی دوایی یۆکیا ئامانۆی پێ راگەیەندوون.
یۆکیا ئامانۆ له ساڵی 1947 لە ژاپۆن لەدایک بووە و خوێندن و پسپۆڕیی لە بواری دیپلۆماسی و مرۆیی و یاسای نیودەوڵتیدا بووە لە ساڵی 2001ـهوه وەک نوێنەری ژاپۆن و کارناسی ئەو وڵاتە لە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری پرسی مووشەکی دەستبەکار بووە و هەمان ساڵ چووەتە ناو گرووپی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری توێژینەوە لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات لە باڵیۆزخانەکانی ژاپۆن و ڤێتنام و واشنتۆن و برۆکسێل کاری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.