به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، چه‌ند گه‌شتیارێكى ئه‌مریكى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 18ى ته‌مووزى 2019، گه‌شتێكیان به‌سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاى لۆنغوفور كردبوو له دوورگه‌ى ئایسلاند زیاتر له 60 نه‌هه‌نگى مردوویان دۆزیبوه‌وه.
ده‌یڤید شوارزهان فڕۆكه‌وانى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه وێنه‌ى نه‌هه‌نگه مردووه‌كانى گرتبوو و هه‌روه‌ها به بى بى سى راگه‌یاند: ئێمه كاتێك به فڕۆكه له ئاسمان به‌سه‌ر باكوورى كه‌نار ده‌ریاكه ده‌فڕین له ناكاو دێمهنێكى دڵته‌زێنمان بینى دڵنیا نه‌بووین كه ئه‌وانه سه‌گه ئاوین یا دۆلفینن دواجار له كه‌نار ده‌ریاكه نیشتینه‌وه و 60 نه‌هه‌نگی مردوومان ژمارد له جۆرى (Pilot wales)، به‌ڵام ده‌شێت له‌وه زیاتر بێت چونكه هه‌ندێك له نه‌هه‌نگه‌كان ته‌نها په‌ڕى باڵه‌كانیان له لمه‌كه‌وه دیار بوو.
شوارزهان هه‌روه‌ها گوتیشى، له دوورگه‌كه و له نزیك نه‌هه‌نگه‌كان بۆنێكی ناخۆش ده‌هات و پۆلیسى شارۆچكه‌ى ستیكیشولمهرمان له‌و رووداوه ئاگاداركرده‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن نه‌هه‌نگه‌كان به‌هۆى وشك بوونه‌وه مردوون دواى ئه‌وه‌ى هاتوونه‌ته كه‌نار ده‌ریاكه و هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌یان ده‌رباره‌ى ئه‌و جۆره رووداوانه داوه و ده‌ڵێن هه‌ندێ جار ئه‌و جۆره نه‌هه‌نگانه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه به كۆمه‌ڵ ده‌مرن و سروشتى ئه‌وان وایه به كۆمه‌ڵ ده‌ژین و دووچارى نه‌خوشى فشارى خوێن ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك مهلهوانانى ژێر ئاو.
نه‌هه‌نگى (Pilot wales) كێشى له یه‌ك ته‌ن و نیو بۆ 3 ته‌ن ده‌بێت و درێژییهكهشى ده‌گاته 6 مه‌تر.
جێى ئاماژه‌پێدانه، له ساڵى رابردوو 145 نه‌هه‌نگ مردبوون له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریا له دورگه‌ى ستیوارت هه‌روه‌ها ناسراوه به راكیورا له وڵاتى نیوزله‌ندا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.