Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

به‌هۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سه‌ر بازاڕێکی ئیدلبی سوریا 17 که‌س کوژران

لە ئیدلب لە 23 کاتژمێری رابردوودا 34 کەسی مەدەنی کوژراون
کوردستان TV
100%

فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بازاڕێکی شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان لە سنووری ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب بۆردومان کرد و بەپێی ئامارە بەراییەکان، 17  کەس کوژراون کە یەکێکیان کارمەندی بەرگریی شارستانییە.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم و رووسیا لە شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان، ناحیەی بدامە، گوندەکانی تەل مەنیش و کەنبینە هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان لە سەرلەبەیانیدا بۆسەر بازاڕێکی شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان، 17  کەس کوژراون کە یەکێکیان کارمەندی بەرگریی شارستانییە.

لەو شارۆچکەیەدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان و گومان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات.

لە ئەنجامی هێرشەکان بۆسەر سنوورەکانی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیەکان لە ئیدلب لە 23 کاتژمێری رابردوودا، 34 کەسی مەدەنی کوژراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.