Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

1 تۆن مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا

لەنێو بۆری پلاستیکدا حەشاردرابوو
کوردستان TV
100%

لە میانی پشکنینی بارهەڵگرێک لە باتمان، یەک تۆن ماددەی هۆشبەر کە لەنێو بۆری پلاستیکدا حەشاردرابوو، دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باتمان لەوبارەوە زانیاریان بەدەست دەگات ئۆپەراسیۆنێک بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی دارایی پەکەکە ئەنجام دەدەن.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و لە میانی گەیشتنی بە شاری باتمان بارهەڵگرێک دەوەستێنرێت و لە رێی سەگی تایبەت بە ئاشکراکردنی ماددەی هۆشبەرەوە لەنێو بۆری پلاستیکدا دەست بەسەر بەسەر یەک تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت.

شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کرا و لەئێستادا رێکارەکان بەرامبەر گومانلێکراوەکە بەردەوامی هەیە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.