به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكیان راگه‌یاند كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوەو پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن بەندبووەو بەسپاردە ئازادكراوە.
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، پاش ئەوەی لەسەرەتای مانگی 7ی ئەمساڵ چەند فرۆشگایەك لەگەڕەكەكانی ڕزگاری‌و بەختیاریو ئاشتی لەشەواندا دزییان لێكراو لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت شێوەی دزییەكە لەسەرجەم فرۆشگا‌كان هەمانشێوەیە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى راشیدهگهێنێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونی پێویستیان ئەنجامداو پاش دەستكەوتنی زانیاری توانرا تۆمەتبارەكە لەكاتی دزیكردندا لەدوكانێك دەستگیربكرێت.
راشیدهگهیهنن ، لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ح، ح) لەدایكبوی ساڵی 1976 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەوەدا ناوە كە لەسێ فرۆشگای تر دزیكردووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.