ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه.
له دیدارێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن سه‌ردانی به‌ڕێزیان كردبوو، شاندی میوان وێڕای پیرۆزباییکردن و دووپاتکرده‌وه‌ی پاڵپشتیی خۆیان بۆ به‌ڕێزیان، ڕۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان له قۆناغه جیاوازه‌كانی ڕابردوودا له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌رز نرخاند.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هاوكارییان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه پێداگری له‌سه‌ر ڕۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.