Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:09

تۆپخانەو فڕۆکه‌جه‌نگیه‌کانی تورکیا دەڤەری سیدەکانیان تۆپباران کرد

ترسێکی زۆر لای دانیشتوان دروست بووە
کوردستان TV
#7
100%


تۆپخانەو فڕۆکەکانی تورکیا نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکانیان تۆپباران کرد، بەهۆی ئەو بۆردومانەش ترسێکی زۆر لای دانیشتوانی ئەو گوندوئاوایانە دروست بووە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ ماوەی پتر لە 45 خولەک بەسەر ئاسامانی ناوچەکەو گوندو ئاوایەکاندا سوڕانەوە و دواتر گوندی بێرکمیان بۆردومان کرد.

هاوکات گوندی مێرگەڕش و دەوروبەریش بەچڕی تۆپباران کران

کاتژمێر 6:30  ئێوارەش چەند گوڵلەیەک لەنیو گوندی سەڕوی گەلی شێخ زادان کەوتنەوە  و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش دەڵێن ئەو گولە کاتۆشانە پێدەچیت لەلایەن فڕۆکەکانەوە ئاراستەی نێو گوندەکه‌ كرابن.

شایه‌نی باسه‌ بەهۆی ئەو بۆردومانەش ترسێکی زۆر لای دانیشتوانی ئەو گوندوئاوایانە دروست بووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.