دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 1ی نیسانی ساڵی 2020دا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتكردنی نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگرت .
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پێی به‌رنامه‌ی كاری خۆی، پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی خسته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی كه‌ركووك ئه‌و ده‌نگدانه‌ی راگرت تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی سیسته‌می سانت لیگۆ به رێژه‌ی یه‌ك پۆینت نۆ و چه‌ند مادده و برگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كراون .
كێشه‌ی كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناو لایه‌نه‌كان و كوتله‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه به‌و پێه‌ی كه نوێنه‌رانی كورد داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگی كه‌ركووك به پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی ساڵی 2005 بێت ، به‌ڵام كوتله‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی كه‌ركووك و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه داوا ده‌كه‌ن به پێی تۆماری 2003 بێت كه ئه‌مه‌ش كورد پێی رازی نییه و ده‌ڵێت ئه‌مه غه‌در له كوردی كه‌ركووك ده‌كات و دادپه‌روه‌ری تێدا نییه.
هاوكات نوێنه‌رانی كورد دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بكرێت به‌ڵام پێویسته ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌و زوڵم و ته‌عریبه‌ی له‌م دوو ساڵه‌دا له كه‌ركووك كراوه نه‌مێنێته‌وه و ره‌وشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و تۆماری ده‌نگده‌رانی 2005 له كه‌ركووك پیاده بكرێت .
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی كورد دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماده‌ی گفتوگۆشن له‌گه‌ڵ كوتله و لایه‌یه‌كان .
هاوكات كوتله‌كانیش ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌ی 15 و16ی پرۆژه یاساكه هه‌یه كه مادده‌ی پازده‌هه‌م په‌یوه‌سته به هێزه چه‌كداره‌كان له ناویشیدا هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها مادده‌ی شازده‌ش باس له پرسی ئاواره‌كان ده‌كات له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌وه .
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له یه‌كی نیسانی دووهه‌زار و بیست بكرێت . هه‌ر به پێی پرۆژه یاساكاش هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ده‌كرێت، به‌ڵام كێشه‌ی كه‌ركووك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.