رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، 2 لاو لە شاری سەردەشت خۆیان کوشتووە.
رێكخراوی هه‌نگاو رایدهگهێنێت دوێنێ دووشه‌ممه 22 ى 7 ى 2019 ، کچێکی تەمەن18 ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سروە ئیبراهیمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سروە خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت شەوی ڕابردووش لاوێکی تەمەن 25 ساڵ هەر لەو شارە بە ناوی “سیاوەش عەزیزی” بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه برایەکی سیاوەش بە ناوی “سیروان” ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.
لهكۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 4 مانگی ڕابردوودا 52 ژن لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە 13 کەسیان تەمەنیان ژێر 18ساڵ بووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.