لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بلاوی كرده‌وه ، له‌میانى پێشوزای كردنى له‌شاندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای دهۆك و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبای بۆ هاوڵاتیان کردەوەو داوای لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرد هەمووان پێکەوە بەیەک تیم پاڵپشت و هاوکاری گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بن بۆ هاوڵاتیان
راشیدهگهیهنن ، هەر لەو دیدارەدا کە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای شێخان و ئامێدی و ئاکرێ و سمێڵ و بەردەرەش ئامادەیبوون لەنزیکەوە گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان بوو، بەتایبەتی ئەو گرفت و کێشە تەکنیکی و هونەرییانەی لە کاری رۆژانەیاندا رووبەرووی تیمەکانیان دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، لەتەوەرێکی دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵ و گواستنەوەو پلان و تەکنکی گشتی دهۆک ئامادەبوون، ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا داوای لە گرنگی دانانی بەرنامەو پلانی ئایندەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە کردەوەو ئامادەیی پاڵپشتی و یارمەتیدانی بۆ دەربڕین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.