به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، حوكمی سێداره‌ی دوو ئافره‌ت له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه جێبه‌جێ كرا.
"ئاراسته ره‌نجبه‌ر” و "نازدار وه‌ته‌نخا" ناوی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌یه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه له به‌ندینخانه‌ی ئورمیه به تۆمه‌تی هاوكاری كردن له كوشتنی ئه‌نقه‌ست له كه‌یسێكی هاوبه‌شدا ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو ئاراسته ره‌نجبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و نازدار به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی ماوه‌ی 15 ساڵه له به‌ندیخانه‌ی ئورمیه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.