وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێم ئاشکرای کرد دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی سیستەمی (IPS) کە بە ھۆیەوە پۆستەی ھەرێمی کوردستان دەچێتە ناو تۆڕی پەیوەندیی جیھانیەوە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23-7-2019 به چاودێری ئان‌و جەوهەر عبدالمسیح عبدوكا، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندازیار ئازاد عومه‌ر مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ده‌ستپێكردنی خولی به‌ستنه‌وه‌و تێكه‌ڵ بوونی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌ی ناسراو به IPS ده‌ستی پێكرد.
خولی مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر سیسته‌می IPS به یارمه‌تی راهێنه‌رانی پۆسته‌ی عێراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خوله‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
دوای تێكه‌ڵ بوونی عێراقی فیدراڵ به سیسته‌می IPS ، هه‌رێمی كوردستانیش له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و خوله كه دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێته، ده‌بێته به‌شێك له‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی پۆسته.
سیسته‌می IPS بریتیه له تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌پڵیكه‌یشنێك بۆ به‌دواداچوونی پۆسته له هه‌موو جیهانداو چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك له‌و بواره‌دا هه‌بێت، ئه‌م سیسته‌مه سه‌ر به ناوه‌ندی ته‌كنۆلۆژیای یه‌كێتی پۆسته‌ی جیهانی یه‌و رۆژ به رۆژیش زیاتر پێشده‌خرێت.
له قۆناغی سه‌ره‌تادا به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێته‌كار و له قۆناغی دواتردا هاووڵاتیانیش ده‌توانن له وه‌رگرتن و ناردنی پۆسته‌دا ، خۆیان راسته‌وخۆ له رێگای كۆدی پۆسته‌كانیانه‌وه به‌دواداچوونی بۆبكه‌ن له‌هه‌ر گرفتێك بێته‌پێش.
ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها كه‌رتی پۆسته‌ی حكومی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌گرێته‌وه‌و له ئێستادا 80 نووسینگه‌ی پۆسته له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم خزمه‌ت به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌وه ، به خێرایی و نرخێكی گونجاو ئاڵوگۆڕی پۆسته له نێوان هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.