له نزیك گوندی كانی قرژاڵه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێلێك هاووڵاتیه‌ك گیانی له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له گه‌رمیان پێنج کەس برینداربوون و له دهۆكیش دوو هاووڵاتی به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای سەنتافی لە سه‌ر رێگای خەبات _ هەولێر نزیک کانی قرژاڵە وەرگەڕا بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی کە بەناوی (ز.ح.ع) خەڵکی گوندی وەردەکی کاکەییە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه كه له نزیك سه‌ۆكایه‌تیی زانكۆی گه‌رمیان روداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی (تویتا پیک ئاب و دێر پیک ئاب) لە ناو شاری کەلار روویداوه.
راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه پێنج کەس برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کەلار کران، هاوكات زیانی ماددیی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتوه.
هه‌روه‌ها موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای شێخان - رۆڤیا، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.