به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به ئاژانسی پاراستن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزینی شاری هه‌ولێر 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مرۆ رێككه‌وتی 2019/7/23 له چالاكییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سه‌ر زانیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو، سه‌ر به ئاژانسی پاراستن، له چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتوودا له كۆمه‌ڵگای پیرزین توانرا ده‌ست بگیرێت به سه‌ر 10 كیلۆگرام هێرۆئین له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری به ره‌گه‌ز ئیرانی.
تۆمه‌تباره‌كان به پێی یاسای 14ی مادده‌ی هۆشبه‌ر درانه دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.