دوای حەوت مانگ لە دەست لەکارکێشانەوەی جێم ماتیس بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک كۆماری ئهمهریكا سهبارهت به بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، ئەنجوومەنی سیناتی ئەمەریکا مارک ئەسپەری بۆ پـۆستی وەزیری بەرگری پەسەندکرد.
ئەنجوومەنی سینات بە دەنگی 90 سیناتۆر لە بەرامبەر ههشت سیناتۆر، مارک ئەسپەری تەمەن 55 ساڵی بۆ ئەم پـۆستە پەسەندکرد.
ئەسپەر لە ساڵی 2017ـهوە وهك وەزیری سوپا و لە پاش پاتریک شاناهان وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت کاری دەکرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.