Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:24

سوپاسنامه‌یه‌ک لە بنەماڵەی حاجی حسێن دەرەقەیسەری وه‌ 

بۆ بارەگای بارزانی - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوسەنگەری شەھیدەکانمان
کوردستان TV
100%

‎بەناوی یەزدانی باڵادەست

‎بەناوی بنەماڵەی حاجی حسێن دەرەقەیسەرییەوە، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆممان و بنەماڵەکەمان ئاڕاستەی خزم و دۆست و سکرتێری حزبەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان و بەرپرسانەی یەکە ئیداری و حکومییەکان، کە بەشدار بوون لە کەمکردنەوەی خەمەکانمان و بەشداری کردنیان لە پرسەی دایکە ( حاجیە خاڵشیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەری). لە نێویشیاندا بەڕێزان ( بارەگای بارزانی - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوسەنگەری شەھیدەکانمان) دەکەین.

ھەر لە ساتەوەختی مەرگی دایکی شەھیدان لە ھەورامان و ھەڵەبجە و ھەولێر، ھەتاوەکو کۆتا ڕۆژی پرسەکەی ئەرکیان کێشاوە و گەورەییان نواندووە.

کاتێک لە لێدان کەوتنی دڵێک، کە ھێندەی کەرکوک ڕاچڵەکیوە بە مەرگی ئازیزانی و کەوتنی جەستەیەک کە ھێندەی کوردستان زامی لێ ڕوابوو، گەر بێتوو خۆشەویست و دۆستان لە تەکتەوە ھەڵگری خەمەکانت نەبن، ئەوا زۆر ئەستەمە بتوانی بەتەنھا ئەو خەمە لەکۆڵبگریت. بۆیە قەدرگرانیتان بە تەلەفون و بروسکە و ئامادەبوونتان خەمەکانتان کەمکردینەوە، دووبارە سوپاسی ھەموو لایەک دەیکەین. 

ھیوادارین مەرگی ئەم دایکانە نەبنە کۆتا قوتابخانەی پەروەردەکردنی ڕۆڵەی خۆنەویست و پێگەیاندنی پێشمەرگەی وڵاتپارێز، چونکە بەھاری نیشتیمانێکی داگیرکراو و زوڵم لێکراو بە خوێن بەرەوی پێدەدرێت. 

 

عبدالرحمان حاجی حسێن

لەباتی بنەماڵەی حاجی حسێن دەرەقەیسەری

٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.