قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌شنگال به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24 ى 7 ى 2019 ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان گه‌یاندبووه رۆژهه‌ڵاتى چیای شنگاڵ به‌مه‌به‌ستى په‌لاماردان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هاتبوون
قاسم شه‌شۆ وتیشى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش تێكشكێندرا و 4 چه‌كدارییان لێ كوژرا و چه‌كدارێكیش به‌برینداری كه‌وته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه
هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند یه‌ك له چه‌كداران به‌پشتێنه‌ى بۆمب ڕێژكراو ویستى خۆی به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێنێته‌وه به‌ر له‌كرداره‌كه‌ى كه‌ئه‌نجامی بدات له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و كوژرا
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌شنگال راشیگه‌یاند كه‌ئه‌و چه‌كدارانه له‌لایه‌ن گوند نشینانى عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه هاوكاری كراون ، هه‌مان ئه‌و گوند و ناوچانه‌ن كه له 3 ى 8 ى 2014 هاوكاربوون بۆ په‌لاماردانى كوردانى ئێزدی له‌ناوچه‌كه
راشیگه‌یاند له‌ئێستادا ناوچه‌كه ئارامه و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ئاماده‌باشى ته‌واو دایه بۆ هه‌ر هێرش و په‌لامارێك كه‌بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.