بە سەرپەرشتی و ھاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی پڕۆژەی كردنەوەی كتێبخانە لە گرتووخانەكانی ھەرێمی كوردستان راگەیەندرا و ئەمڕۆ لە چەند گرتووخانەیەكی ھەولێر كتێبخانە كرایەوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ كتێبخانەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی ھەولێر كرایەوە كە زیاتر لە 5 ھەزار كتێب لە خۆ دەگرێت".
موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند"ئومێد دەكەین كە كتێبخانەی گرتووخانەكان تەنھا شوێنی كتێب خوێندنەوە نەبن، بەڵكو سەنتەرێكی توێژینهوه بن بۆ ئەو كەسانەی لە زیندانەكانن، ھیواخوازین ئەو كتێخانانە ببنە شوێنی گفتوگۆی جدی و پڕۆژە و ھەل بڕەخسێندرێ، خەڵك لە زانكۆ و ناوەندەكانی دیكە بێن و گفتوگۆ لەگەڵ زیندانییەكان بكەن".
لەمبارەوە مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.24 لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی" ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆشحاڵ و سەربەرزین کەلە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەدا ڕۆڵمان هەیە و هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم دەزگایەوە، ئەمە یەکێک لە خواستە سەرەکییەکانمان بووە کە چۆن بتوانین ببینە پردێک لە نێوان خەڵکی دەوڵەمەند و خێرخواز خەڵکی هەژار هەتا بتوانین بۆشاییەکان پڕ بکەینەوە".
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: "ئێمە بەڵێنی ئەوەش دەدەین کەلە جێبەجێکردنی پرۆژەی لەم چەشنە بەردەوام بین، چونکە ئەمە خواستی سەرەکیی دەزاگی خێرخوازیی بارزانی بووە و بۆ مەبەستی خێرخوازی و یارمەتیی خەڵک دامەزراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخێک کە هاتووەتە پێش و ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەر کە روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، وایان کرد کە ڕۆڵی ئەم دەزگایە لەمجۆرە چالاکییانەدا کەمتر بەدی بکرێت و زیاتر بپەرژێینە سەر چالاکییە مرۆییەکان و خزمەتی ئاوارە و پەنابەران".
مووسا ئەحمەد گوتیشی: "بە خۆشییەوە بە پشتیوانیی هاووڵاتییان و خێرخوازانی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی کوردستان توانیویەتی نەتەنیا لە ئاستی کوردستان و هەرێمی، بەڵکوو نێودەوڵەتی لە پێشوازی و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەراندا بگێڕێت و ئەمەش وای کردووە ئەو کەسانەی لە بواری مرۆییدا دیار و بەرچاوەن، هەروەک چۆن شانازی بە پێشمەرگە دەکەن، ئاواش لە کارە جوانیە مرۆییەکانی خەڵکی کوردستاندا دەکەن کە لەپێناو خزمەت و ڕێزگرتن لە ئاوارە و پەنابەراندا کردوویانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.