باوكێك ده‌ڵێت :ڕۆژێك كوڕه‌كه‌م له‌ماڵه‌وه كێشه‌ی دروست كردبوو،له‌خوشكه‌كه‌ی دابوو ،جنێوی به‌براكه‌ی دابوو ،دڵی دایكیی شكاندبوو.
باوكهكهدهڵێت كاتێك گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه هه‌موویان شكاتیان لێ كرد.كورهكهشم به‌ترسه‌وه چاوه‌ڕێ ی كاردانه‌وه‌ی منی ده‌كرد ،به‌ڵام هه‌ستم كرد زۆر په‌شیمانه .وای هه‌ست ده‌كرد كه‌هه‌موویان دوژمنی ئه‌ون.
باوكه‌كه ده‌ڵێت منیش بێ ده‌نگ بووم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كم نه‌بوو ته‌نها ووتم ته‌واو ئه‌و كاره بۆ من جێ بهێڵن.
باوكه‌كه ده‌ڵێت: پاش چه‌ند خوله‌كێك به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت ڕۆیشتین له‌ڕێگا ده‌ستم له‌سه‌ر شانی دانا دیاربوو زۆر ترسا وای زانی لێ ده‌ده‌م ،ووتم كوڕم مه‌ترسه لێت ناده‌م تۆ كوڕێكی زۆر باشی ،به‌ڵام جارێكی تر شتی وا دووباره مه‌كه‌وه ،ده‌ڵێت ێه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌م وه‌ك سپرایزێك بوو چونكه هه‌رگیز چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه لێ ی ببورم ،هه‌ربۆیه یه‌كسه‌ر له‌باوه‌شی كردم و ماچی كردم ووتی باوكه زۆرم خۆش ده‌وێیت ،پاشان ڕێك كه‌وتین كه‌جارێكی تر شتی وا دووباره نه‌كاته‌وه‌و داوای لێبوردنیش له‌دایك وبراوخووشكهكهی بكات.باوكه‌كه ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌م له‌و ڕۆژه‌وه بوو به‌كه‌سێكی تر زۆر باش بوو .
گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه كاتێك مناڵه‌كانمان هه‌ڵه ده‌كه‌ن ته‌نها بیر له‌سزادان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵ ناده‌ین فێریان بكه‌ین چۆن كاری باش بكه‌ن .به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌سزا بكه‌ینه‌وه با بیر له‌چاره‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه.
ن/ م. ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.