ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆکەجه‌نگیه‌كانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی ناحیەی سەنگەسەر سووڕانه‌وه و چەند ناوچەیەکیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد.
بە ھۆی ھەبوونی بنکە و بارەگای پەکەکە فرۆکە جەنگیەکانێ تورکیا بەرزای کورتەکیان لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر بۆردوومان کرد، بەو ھۆیەوە ئاگر لە ناوچە بەربوو و پوش و پاوانێکی زۆری دەڤەرەکە سوتا، بەڵام زه‌ره‌روزیانی نەزانراوە.
هاوكات فرۆکە جەنگیەکان به‌سه‌ر ئاسمانی قەلادزێ و چیای قەندیل سووراونه‌ته‌وه چەندین بارەگەو شوێنی پەکەکەی بۆردوومان کرد ھێشتا زیانی ئەوان نە زانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.