Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:20

سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان: پۆلیسی سلێمانی 5 هاندەری یانه‌که‌مانی بریندار کرد

بەداخەوە لەناوەوەو لەدەرەوەی هۆڵ کەوتنە گیانی هاندەرانمان
کوردستان TV
#7
100%

دوای یەکسانبوونی هەردوو یانەی چۆمان و سیروانی نوێ، لە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی نایابی کچانی کوردستان و دواخستنی یاری کۆتایی بۆ کاتێکی نادیار، پۆلیسی سلێمانی پێنج هاندەری یانەی چۆمانیان بریندار کرد.

عیسا محەمەد، سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەو غەدرە زۆرەی لە یاری کۆتایی لێمانکرا و دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یاری کۆتایی بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.

پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەجیاتی پاراستنی ئەمنیەتی هۆڵەکە و گیانی ئامادەبووان، بەداخەوە لەناوەوەو لەدەرەوەی هۆڵ کەوتنە گیانی هاندەرانمان، بە دەمانچەی کارەبایی پێنج هاندەرمان بریندرا بوون، کە سێ کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و دووان لەوانە ماوەی دوو کاتژمێر لە ژێر چاودێری پزیشکی مانەوە، یەکێکیش بەهۆی سەختی برینەکەی ئێستاش لە نەخۆشخانەیە.

سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان، گوتیشی: ئەوکاتەی هێزە ئەمنیەکان پەلاماری هاندەرانی ئێمەیاندا، بەداخەوە (هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی لەجیاتی هێورکردنەوەی دۆخەکە، هۆڵەکەی بەجێهێشت و پۆلیسەکانیش لە دەرەوەی هۆڵ بازگەیان دانابوو بە دەمانچەی کارەبایی پەلاماری هاندەرانیان داین و ڤیدیۆکانیش بەڵگەی دروستن لەسەر قسەکانمان.

عیسا محەمەد، زیاتر ئاماژە بەوەدەکات ئەوان بە هەر بڕیارێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پابەند دەبن کە یاری فیناڵ چۆن و لەکوێ ئەنجام بدرێت، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی لایەنگیری ناوبژیوان و دژایەتیکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئەوان یاری فیناڵ لە شاری سلێمانی ئەنجام نادەن، چونکە دەڵێت: لە شاری سلێمانی ئەمنیەتمان پارێزراو نییە.

پ: كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.