به‌پێی هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى، مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڵێنى دا هێزه‌كانیان پاسه‌وانى كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌كات له كه‌نداو و وه‌ڵامدانه‌وى پته‌وه‌یان ده‌بیت بۆ هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر كه‌شتییه‌كانى بازرگانى نه‌وت له كه‌نداو.
مارك ئه‌سپه‌ر سێ كاتژمێر دواى وه‌رگرتنى پۆسته نوێیه‌كه‌ى كه وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا په‌سه‌ندكرا رایگه‌یاند: ئێمه پاسه‌وانى كه‌شتییه‌كانمان ده‌كه‌ین و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان و هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا له كه‌نداو ده‌مێننه‌وه بۆ پاسه‌وانى كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندمان ده‌بێت بۆ هه‌ر كۆسپێك بێته رێگاى ئازادى بازرگانى له كه‌نداو .
هاوكات ئه‌نجوومه‌نى پیران پشتگیرى له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌سپه‌ر كرد و گوتى: ئه‌گه‌ر پێویست بكات پنتاگون رێگرى له هه‌ر به‌ربه‌ستێك و ده‌ستێوه‌ردانێكى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر ئازادى گه‌ڕان له كه‌نداو .
جێی ئاماژه‌پێدانه له هه‌ینى رابردوو گرژیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئازادى بازرگانى له رێگاى كه‌نداو و گه‌رووى هورمز زیادى كردووه كاتێك كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى به‌رریتانیا له‌لایه‌ن سوپاى ئێرانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ركرا، ئه‌و رووداوه به شكاندنى ڕێنماییه‌كانى ده‌ریایى نێوده‌وڵه‌تى وه‌سفكرا و هه‌ریه‌ك له وڵاتانى فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌یان كرد.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.