كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق، لە هەولێر ده‌ستی پێكرد.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێكهاتوون له، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شه‌وی رابردوو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبوونه شاری هه‌ولێر.
له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ر یه‌كه له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی به‌شدارن.
ئەم سەردانەی شاندی باڵای حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.