(ستایش وه‌كو زێڕ و ئه‌ڵماس وایه، چه‌ند كه‌م بێت به‌هادارتر ده‌بێت)
سامۆئێل نیلسۆن
بیهێنه پێش چاوت، كاتێك كه منداڵێك، قوتابییه‌ك، شاگردێك ستایش و ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كرێت، چه‌ند هه‌ست به شادی و ئاسووده‌یی ده‌كات. ئه‌و ده‌ستخۆشییه چۆن ده‌بێته هانده‌ره‌ێكی به‌هێز و وزه‌یه‌كی ئیلهامبه‌خش بۆ به‌رده‌وامبوون و سه‌ركه‌وتن.
ستایشی راسته‌قینه په‌یژه‌یه‌كه بۆ هه‌ستێكی خرۆشێنه‌ر، پێی ده‌گوترێت هه‌ستی خۆبه‌رزنرخاندن، كه ده‌كاته داینه‌مۆی خۆسه‌لماندن و بوونمان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
یه‌كێك له پێناسه‌كانی (خۆبه‌رزنرخاندن) ئه‌وه‌یه كه چه‌ند له تواناتدایه خۆت به شایسته‌ی ستایش و به‌رزنرخاندنی خۆت و كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بزانیت.
بریان تره‌یسی له كتێبی (هێزی كاریزما)دا ده‌ڵێت: چه‌ند به‌ڕاستی ستایشی كه‌سێك بكه‌یت، ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌نده زیاتر خۆی خۆش ده‌وێت و رێز له خۆی ده‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌یش هه‌ستی ئه‌و كه‌سه به‌رامبه‌ر به تۆ باش ده‌بێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی ستایشه‌كه‌ت كاریگه‌ر و كارا بێت، تره‌یسی بیرۆكه‌یه‌كی ساده و قووڵمان پێشكێش ده‌كات:
ستایشی كرده‌وه بكه، نه‌ك كه‌سه‌كه
چه‌نده له ستایشكردندا ورد و دروست بیت، ئه‌وه‌نده هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانت كاریگه‌ر ده‌بن، له راستیدا ئه‌م به دیقه‌ت و ورد ستایشكردنه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆ ستایشی كردار ده‌كه‌یت نه‌ك ستایشی كه‌سه‌كه.
بۆیه:
مه‌ڵێ: تۆ داهێنه‌رێكی گه‌وره‌یت.
بڵێ: دوا به‌رهه‌مت/ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستات به‌ڕاستی داهێنانه.
مه‌ڵێ: تۆ هونه‌رمه‌ندی، نووسه‌ری، شاعیری، هه‌ره هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی!
بڵێ: ئه‌م كاره هونه‌رییه‌ت، نووسینه‌كه‌ت، هه‌ڵبه‌سته‌كانت، له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێك به‌رزن.
مه‌ڵێ: تۆ شه‌كسپیری كوردیت!
بڵێ: شانۆنامه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ت له ئاستی شانۆنامه‌كانی شه‌كسپیردان.
ن/ د. فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.