Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 09:54

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوا دانیشتنی وه‌رزی یه‌که‌می یاسادانانی ده‌ستپێکرد

دوای ئەم کۆبوونەوەیە دەکەوێتە پشووی هاوینەوە
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوا دانیشتنی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆی ده‌ستپێكرد. 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، هاتووه‌: كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی ده‌ستپێده‌كات‌ و هاوكات كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ گفتوگۆ و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر 10 خاڵ . 

بڕیارە له‌ دانیشتنه‌كه‌دا چەند پڕۆژە یاسایەك تاوتوێ بکرێن، لەوانە: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریاوانی، گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە، یاسای خۆدزینەوە لە باج و یاسای رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و لیژنەی خاچی سوور و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

دوای ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق، وەرزی یەکەمی یاسادان تەواو دەکات و دەکەوێتە پشووی هاوینەوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.