Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:20

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان کرده‌ ئامانج

له‌ نزیك گوندی کانیا میسکا
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان لە بەرواری باڵا کردە ئامانج، بەهۆی بۆردومانەکە، شوێنێکی گەشتیاریی ئەو گوندە زەرەر و زیانی پێگه‌یشتووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان له‌ نزیك گوندی کانیا میسکا كرده‌ ئامانج تەواوی سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌ی بریندارانیش دیار نییه‌.

دوای بۆرده‌مانه‌كه‌ش هه‌ڤاڵانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ به‌هانای كوژراوه‌كان چوونه‌ ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌، بەڵام هێشتا ژمارەیان نه‌زانراوه‌.

هه‌روه‌ها هەر بەهۆی بۆردومانەکە، شوێنێکی گەشتیاریی ئەو گوندە زەرەر و زیانی پێگه‌یشتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌رده‌وامی شه‌ری نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا و هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكان، بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان و تێكچوونی ئارامی ره‌وشی گوندنشینان ناوچه‌ سنورییه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.