ئەمڕۆ چوارشەممه، ماڵی ئێزیدییەكان، میر حازم تەحسین بەگیان وەك میری نوێی ئایینی ئێزیدییەكان لە عێراق و جیهان دەستنیشان كردو لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ڕێورسمێکی شایستەدا دەستبەکار دەبێت.
دوای نزیکەی شەش مانگ گفتوگۆ بۆ دەستنیشانکردنی میرێک، ئێزدییان گەیشتنە ڕیککەوتنی کۆتایی و حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردوویان وەک میر هەڵبژارد.
لە ئێستاوە کار بۆ ڕێوڕەسمێک دەکرێت کە بریارە ڕۆژی شەممە، حازم تەحسین بەگ وەک میر دەستنیشان بکرێت و دواتر ڕێوڕەسمێکی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان سازبكرێت.
هەریەک له حازم تهحسین بهگ، کوڕی میر تهحسین بهگ، کامیران خهیری بهگ، شێرزاد فاروق بهگ، ههرمان میرزا بهگ، سالم نهجمان بهگ، میران سهباح جاسم بهگ و عامر مهحموود بەگ خۆیان كاندید كردبوو تا ببن به میری ئێزدییان.
ڕۆژی ٢٨-١-٢٠١٩، تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە عێراق و جیهان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەر کوچی دواییی کرد و هەر لەسەر وەسیەتی خۆی ڕۆژی ٥-٢-٢٠١٩ لە باخچەی ماڵەکەیدا لە ناوەندی قەزای شێخان بە خاک سپێردرا.
میر تەحسین بەگ، لە 15ی ئابی 1933 لە شارەدێی باعەدرێی سەر بە شارۆكەی شێخانی سنووری پارێزگای مووسڵ، لە دایكبووە، لەلایەن میان خاتوونی داپیری لە ساڵی 1944، دوای تەنیا 15 رۆژ بەسەر كۆچی میر سەعید عەلی بەگی باوكی، وەك میری ئێزیدییەكان لە عێراق و جیهان دەستنیشان كرا.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەنێو ئێزدییاندا بریتییە لە ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدی و سەرۆک، کە له میر و چەندین پیاوی ئایینی پێک دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.