پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لەقەزای سۆران.
ناسر هەركی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیجی تایبهتی خۆی فەیسبووك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویهتی، رۆژی پێنج شەممە رەزامەندی وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدراڵمان وەرگرت بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای سۆران.
نووسیویهتیشی، بەنوسراوی فەرمی داواكەم پێشكەشی وەزیری ناوخۆكرد و ئەویش لاری نەبوونی خۆی نیشاندا بەكردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لەقەزای سۆران.
ئهو پهرلهمانتاره جەختی لەوەشكردەوە، كە دوای رەزامەندی وەزیر تەنها رێكارە ئیدارییەكان ماوە و ئەویش لەئایندەیەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.