Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:20

راگه‌یاندراوی لیژنەی باڵای هاوبەشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ئیتیحادی

لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و نیازپاكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه‌‌ سه‌ره‌كییه‌كان كرا
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دیالۆگ و هه‌روه‌ها كاركردنی لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گفتوگۆیان كرد .

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/7/2019، لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور.

له‌ كه‌شێكی ئه‌رێنی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و نیاز پاكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه‌‌ سه‌ره‌كییه‌كان كرا به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و، كێشه‌ داراییه‌كان و بودجه‌، پرسی نه‌وت و غاز.

هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ورده‌كاری پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار له‌سه‌ر‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان درا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی و ده‌ستووریانه‌ بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بكات و بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌ به‌غدا كۆببنه‌وه‌.

25 تەمووز 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.