Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:46

گریان و فرمێسک رشتن بۆ مرۆڤ به‌سووده‌

ئاماژه‌یه‌كه‌ له‌ جه‌سته‌وه‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون
کوردستان TV
100%

زانایان جه‌خت له‌سه‌ر سوودی گریان ده‌كه‌نه‌وه‌ كاتێك مرۆڤ گریانی هات، به‌ڵام رێگه‌گرتن له‌ فرمێسك رشتن زیانبه‌خشه‌، چونكه‌ گریان ئاماژه‌یه‌كه‌ له‌ جه‌سته‌وه‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون.

گۆڤاری "ئیمۆشن" ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ریی گریان له‌سه‌ر جه‌سته‌، كه‌ له‌لایه‌ن زانایانی هه‌ردوو زانكۆی "كوینزلاند"ی ئوسترالی و زانكۆی "تیلبۆرگ"ی هۆڵه‌ندی ئه‌نجام درا. زانایان‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن كه‌ ”گریان سوودبه‌خشه‌ له‌سه‌ر ئاستی فیسیۆلۆجی“.

له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی‌ تیمه‌ زانستییه‌كه‌ ئه‌نجامیان دا، 197 ئافره‌ت به‌شدارییان تێدا كرد، كه‌ تیایدا گرته ‌ڤیدیۆی خه‌مناك و ئاساییان نیشاندان. تۆژه‌ران له‌ میانی نیشاندانی ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ پێنوێنه‌كانی كاركردنی دڵ و تێكڕای هه‌ناسه‌دان، هه‌روه‌ها چڕی هۆرۆمۆنی ماندووبوون ”كۆرتیزۆل“یان له‌ نموونه‌ی لیكی به‌شداربووان تۆمار كرد.

تۆژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی گرته ‌ڤیدیۆ خه‌مناكه‌كان خۆیان گرت له‌ گریان و، هه‌وڵیان دا نیشانه‌كانی كاریگه‌ریی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیانه‌ بشارنه‌وه‌ و نیشانی نه‌ده‌ن، كرداری هه‌ناسه‌دان و لێدانی دڵیان خێراتر بوو‌ و، چڕی هۆرۆمۆنی كۆرتیزۆڵ له‌ لیكیان زیادی كرد‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ فرمێسكیان رشت‌ له‌ كاتی بینینی گرته ‌ڤیدیۆییه‌ خه‌مناكه‌كان، هه‌موو پێنوێنه‌كانیان سروشتی بوو

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT   

كوردستان تیڤی / كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.