به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: كورسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كرد و ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه به زیان بۆ گه‌لی كوردستان له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مدا.
خه‌سره‌و گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كورسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه.
خه‌سره‌و گۆران به گرنگیشی زانی كه پێداچوونه‌وه به یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكرێت و یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.