ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری یهكترو له‌لایه‌كی تر شه‌ڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن نرخی نه‌وتیان به به‌رزی ھێشتۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی دا به‌م هه‌ڵكشانه.
ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.1 به‌رزبۆوه‌و به 63 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.3 هه‌ڵكشاو هه‌ر به‌رمیلێكی به 56 دۆلار‌و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه، له ئێستادا به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی بۆ پارێزگاریكردن له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.