حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا و عێراق به شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و تیرۆرسته فه‌ره‌نسیانه‌ی كه پێشتر له ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و ده‌ستگیر كراون به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی، حكومه‌تی پاریس، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر ده‌ستگیركراوێكی داعشی فه‌ره‌نسی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق تاكوو له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه دادگایی بكرێن و نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه فه‌ره‌نسا.
رۆژنامه‌ی مانشی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند: له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2018، هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و فه‌ره‌نسا به نهێنی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا رێككه‌وتوون كه ئه‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه‌ی كه پێشوتر له ریزه‌كانی داعش له سووریا ده‌ستگیر كرابون و به‌پێی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كرابوونه‌وه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی عێراقه‌وه دادگایی و سزا بدرێن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ر‌یه‌ك له‌و داعشه فه‌ره‌نسیانه، حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌داته حكوومه‌تی به‌غدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.