Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 08:21

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکات

بۆریس جۆنسن بووه‌ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆك وەزیرانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان و بەریتانیا پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە و سوپاسی پشتگیریی جۆنسنیش دەکات لە هەرێمی کوردستان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا دەڵێت: "بە تایبەتی زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ پشتگیریکردنتان چ ئەوکاتەی شارەداری لەندەن بوون یان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا . ئێمە وەک دۆست و هاوبەشێک دەتوانین پشتتان پێ ببەستین".

مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێت: "ئومێدەوارم لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.