یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌لبێرتۆ سۆرۆ ئه‌لڤارێزی یاریزانی لاوی یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا واژووكرد
یاریزانه‌كه وه‌رزی داهاتوو به خواستن هه‌ر له تیپی پێشووی خۆی ده‌مێنێته‌وه كه له ڕیزی یانه پله دووه‌كانی ئیسپانیا دایه‌و بۆ وه‌رزی دووهه‌زاروبیست دووهه‌زاروبیستویه‌ك دێته ڕیزی یانه‌ی شاهانه
سۆرۆی ته‌مه‌ن بیست ساڵ به‌هۆی ئاستی به‌رزیه‌وه پارساڵ له تیپی دووه‌می زاراگۆزا بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه كرا‌و به‌شداری له بیست‌ونۆ یاری كرد كه له سێزده یاری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بوو و دوو گۆڵیشی بۆ یانه‌كه تۆماركرد
ئیداره‌ی زاراگۆزا سوپاسی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی كرد كه ڕێگه‌ی به‌م ناوه‌ڕاستكاره دا بۆ وه‌رزی نوێ به خواستن له ڕیزه‌كانی بمێنێته‌وه، زاراگۆزا هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ میرێنگی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی سۆرۆ به گرێبه‌ستێك به بڕی دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڕیال مه‌درید كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.