Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 09:14

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان میر حازم میر تەحسین بەگ دەکات

میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان ، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن وحکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت ویارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک وبرا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .


میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.