Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:23

سیاوچه‌مانه‌ بێژی ناوچه‌ی هه‌ورامان (حه‌مه‌ ئه‌مین خواشتی) کۆچی دوایی کرد

خزمه‌تی زۆری به‌ هونه‌ری فولكلۆری مۆسیقاو گۆرانی كوردی كردووه‌
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاری سنه‌ فولكلۆر بێژو سیاوچه‌مانه‌ بێژ، مامۆستا (موحه‌مه‌د ئه‌مین قادری) ناسراو به‌ (حه‌مه‌ ئه‌مین خواشتی) ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

 نیاز وایه‌ هه‌رئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی گۆڕستانی به‌هه‌شت موحه‌مه‌دی شاری سنه‌ به‌ خاك ده‌سپێردرێت.

 شایانی باسه‌ حه‌مه‌ ئه‌مین خواشتی ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری وتنی گۆرانی كوردی، سیاوچه‌مانه‌و هوره‌ چاڵاكی فه‌رهه‌نگی ده‌كات و خزمه‌تی زۆری به‌ هونه‌ری فولكلۆری مۆسیقاو گۆرانی كوردی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.