ئێواره‌ی دوێنێ خانه‌ی فه‌توای میسر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك خانه‌ی فه‌توای میسر هیچ واده‌یه‌كمان بۆ ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جه‌ژنی قوربان رانه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له چه‌ند رۆژی رابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه كه خانه‌ی خانه‌ی فه‌توای میسر واده‌ی رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكردووه، ئه‌مه راست نییه و ئێمه هیچ شتێكمان رانه‌گه‌یاندووه.
پێشتر سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی میسر، رایانگه‌یاندبوو كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌رنی قوربان ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رواری 11ی ئاب .
شایانی باسه تا ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هیچ شتێك به‌فه‌رمی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.