Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 09:14

سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی له‌ میری نوێی ئێزدییان ده‌کات

هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە میری کوردانی ئێزدی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میر حازم ته‌حسین به‌گ كردوووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان

سڵاو و ڕێز

به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنتان وه‌ك میری ئێزدییان، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له‌ ئه‌ركی نوێتاندا به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.

مسعود بارزانی
٢٧ـی٧ـی٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.