Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 09:54

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌یاوه‌ری 10 پارێزگار گەیشتە کوەیت

گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانە دەكرێت كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكراوە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27 ى 7 ى 2019 ، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان و 10  پارێزگار و گەورە بەرپرسان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كوەیت.

راشیده‌گه‌یه‌نن لە سەردانەكەیدا  حه‌لبوسى  چاوی دەكەوێت بە مەرزوق غانم هاوتا كوەیتیەكەی، و شێخ سوباح ئەحەمەد جابر سوباح میری كوەیت، و شێخ جابر موبارەك حەمەد سوباح سەرۆك وەزیران، و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسان و گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانە دەكات كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكراوە لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، ئەو سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك سەردان و دیداری نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدایە، و جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خواستەكانی هەردوو گەلی دراوسێ و برا بەدیدەهێنێت.



 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.